هەواڵ

سەقز..کچێکی کورد بە هۆی پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان سزای توند درا



بزاڤ

یەکێکی تر لەو کچە کوردانەی کە دوای پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی هاتبوونە سەر شەقام، حوکمی لێدای قامچیی بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوکمی لێدانی ٥٠ زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و غەرامەی ٤٠٠ هەزار تمەن پارەی بەسەر کچێکی خەڵکی ئەو شارە بەناوی "چینی ئاخر خوب" سەپاند.

چینی ئاخر خوب رۆژی ٢٠١٧/٩/٢٥و ڕۆژێک پاش ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

دادگای سەقز پێشتریش ۳ هاووڵاتیی دیکەی بەناوەکانی "زەمانە زێویە"، "منارە مەلا وەیسە" و ئەیوب جەوانپوور" هەر کام بە تۆمەتی بەشداری لە شادی و خۆشیی دوای ریفراندۆمی باشوور بە ٥٠ قامچی ۱ ملیۆن و ۸٠٠ هەزار تمەن مەحکووم کردبوو.


‌‌‌
6/13/2018 2:37:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ