هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەری رونكردنەوە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەدات


بزاڤ :


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند، پابەندە بە جێبەجێكردنی سێیەم یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنەكان كە تایبەتە بە ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.

هەفتەی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سێیەمجار یاسای هەڵبژاردنەكانی هەمواركردەوە، كە ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە ئامێری ئەلیكترۆنی هەڵوەشاندەوە، هەروەها بڕیاردرا دوبارە دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردو بە دەست بژمێردرێنەوە و جیابكرێنەوە.

رۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا، عەبدولسەتار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی رایگەیاندوە، دادوەر فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان میكانیزمی جێبەجێبەكردنی سێیەم یاسای هەمواركراوی لەگەڵ ئەو دادوەرانە تاووتوێكردوە، كە ئەركی ئەنجومەنی كۆمسیاران و بەڕێوەبەرانی نوسینگەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رادەپەڕێنن.

عەبدولسەتار بەیرەقدار ئەوەشی خستەڕوو لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی جەختی كردووەتەوە كە پابەندە بە جێبەجێكردنی سێیەم یاسای هەمواركراو بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان، بۆ ئەوەی هەم دادپەروەریی بەدی بهێنرێت و هەمیش هەموو لایەك دڵنیابن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.


‌‌‌
6/12/2018 4:33:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ