هەواڵ

چوار تۆمه‌تبار له‌سه‌ر سوتانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ستگیركراون


بزاڤ:

له‌سه‌ر روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ناو یه‌كێك له‌ كۆگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ شاری به‌غدا، چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ له‌ به‌غدا، بڕیاری دا چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ تاوانی سوتاندنی كۆگای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ ره‌سافه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن، كه‌ سێ كه‌سیان پۆلیسن و چواره‌میشیان كارمه‌ندی كۆمسیۆنه‌كه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان هۆشداری به‌هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌دات، كه‌ ده‌یانه‌وێت یاری به‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن بكات به‌وه‌ی روبه‌ڕوی توندترین سزا ده‌بێته‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10-6-2018 ئاگر له‌ كۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ شاری به‌غدا كه‌وته‌وه‌. له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی سڕكراوی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ میانی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان"ی رادیۆ نه‌وا وتی: "به‌ پێی زانیاریه‌كانی كه‌رتی ره‌سافه‌ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدانی هه‌بوو، له‌و ژماره‌یه‌ ته‌نها له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكان پێنج هه‌زار ئامێری دڵنیابوون له‌ ناسنامه‌ی ده‌نگده‌ر و لانی كه‌م سێ هه‌زار ئامێری جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنی ده‌نگه‌كانی تێدابووه‌، هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێرانه‌ سوتاون.


‌‌‌
6/12/2018 11:35:00 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ