هەواڵ

ئەمریکا و کۆریای باکور یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆکرد


بزاڤ:

هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆن لە پەراوێزی کۆبوونەوەیان لە سنگاپورە، یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆ کرد.

لە دوای واژۆکردنی ئەو یاداشتەش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکور زۆر بە خێرایی دەستپێدەکات.

وتیشی، پەیوەندییەکی زۆر تایبەتی لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور دروستکردووە و داوای لێ کرد سەردانی کۆشکی سپی بکات.

سەرۆکی کۆریای باکوریش وتی، سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات و جیهان گۆڕانکاری زۆر گەورە دەبینێت.


‌‌‌
6/12/2018 11:31:00 AM
Print Friendly and PDF