هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤ:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٧ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٥ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٦ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٤ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٥ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٨ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت


‌‌‌
6/12/2018 11:29:11 AM
Print Friendly and PDF