هەواڵ

خه‌سرۆ گۆران: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆن له ‌هەرێمی كوردستان ڕوونادات


بزاڤ :


خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی ده‌ڵێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆن له ‌هەرێمی كوردستان ڕوونادات.

خه‌سرۆ گۆران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، له‌ دوباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنەوەی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ناترسن، به‌ڵام له ‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار سندوقی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ترسن، لەبەرئەوەی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگ و ژماره‌ی كورسیه‌كانیان ده‌بێت.

دەشڵێت، به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی له‌ موسڵ و یه‌كێتی له ‌كه‌ركوك كه‌م ده‌كات.

هەروەها لەبارەی سوتانی سندوقەکانی دەنگدان لە بەغدا ڕایگەیاند "من نازانم ئه‌و ئاگره‌ی له ‌كۆگاكانی كۆمسیۆن به‌ربووه‌، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌سته‌ یا چ هۆكارێكی تر، به‌ڵام هه‌رچی بێت بڕواناكه‌م كاریگه‌ری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ‌بڕیار و ئه‌نجامه‌كان هه‌بێت.

هەر بەوتەی خەسرۆ گۆران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ‌كوردستان ئه‌وه‌ ڕوونادات.



‌‌‌
6/12/2018 11:24:58 AM
Print Friendly and PDF