هەواڵ

بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئایینی ئیسلام، داوای یاسایی لەسەر یونس راوی تۆمارکرا


بزاڤـ:

بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئایینی ئیسلام، داوای یاسایی لەسەر یونس راوی، خۆی بە توێژەری ھزری دەزانێت ئایینی تۆمارکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە لەدادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر، مەلا ئیدریس کاریتانی مامۆستای ئایینی، پاش تۆمارکردنی سکاڵاکەی ڕایگەیاند: ھەنگاوی یەکەمی مامۆستایانی ئایینییە دژی ئەو ھەڵمەتە نادروستەی دەکرێتەسەر ئیسلام".

وتیشی: من داوای رێکاری یاسایی دەکەم دژی یونس ڕاوی، کە رۆژانە بە بیانوی بیروڕای ئازاد ھێرش دەکاتەسەر بنەما پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردی تەواوی موقەدەسات و پیرۆزییەکانی خستۆتە بەر تانەو تەشەر و گاڵتەپێکردن، داواکارم لە دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر رێکاری یاسایی لەبەرانبەر ناوبراو بگیرێنەبەر و تەواوی بەڵگەکانیشم ھاوپێچ کردوە".

پێشتریش لەسەر لێدوانەکانی یونس ڕاوی، چەند مامۆستایەکی ئایینی وەڵامیانداوەتەوە، بەڵام یەکەمجارە داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت.


‌‌‌
6/11/2018 2:28:04 PM
Print Friendly and PDF