هەواڵ

كیم جۆنگ ئون داوایه‌ك له‌ ترامپ ده‌كات


بزاڤـ: 

کیم جۆنگ ئون سەرکردەی کۆریای باکور داوا لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ خولی دووەمی کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ھەردووکیان، سەردانی وڵاتەکەی بکات.

رۆژنامەی "جۆنگ ئۆنگ ئالبۆ"ی کۆریای باشور بڵاویکردووەتەوە، لەو نامەیەی کیم یۆنگ چول جێگری سەرۆکی حزبی کرێکارانی کۆریای باکور لە ١-٦-٢٠١٨ دا لە واشنتۆن رادەستی دۆناڵد ترامپی کردوە، تێیدا سەرکردەی کۆریای باکور داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە مانگی داھاتوو بۆ خولی دووەمی کۆبونەوەی لوتکەی نێوانیان، سەردانی پیۆنگ یانگ بکات".

بەپێی زانیاریەکانی ئەو رۆژنامەیە، ھەردوولا سورن لەسەرئەوەی لەئاستی باڵادا یەکتر بینینەکان بەردەوام بن".

لای خۆیشیەوە ئاژانسی "کیودۆ"ی ژاپۆنی بڵاویکردۆتەوە، ئەگەر کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکەکانی ھەردوو وڵات سەرکەوتو بێت، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە ١٢-٦-٢٠١٨ لە سەنگافورە ئەنجام بدرێت، کۆبونەوەی دیکەشی بەدوادادێت، بەجۆرێک کۆبونەوەی دووەم مانگی داھاتو لە پیۆنگ یانگ دەبێت و کۆبونەوەی سێیەم مانگی ١٠ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا رێکدەخرێت.




‌‌‌
6/11/2018 1:23:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ