هەواڵ

کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەکات


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی ئاڕاستەی خاوەن موەلیدە ئەھلییەکان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەھلییەکان دەکەینەوە، کە ھەر وەک لە سەرەتای ئەم مانگەدا راگەیەنرا، بەرنامەی موەلیدە ئەھلییەکان ٢٤ کاتژمێرییە و ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، پێویستە ئەوان موەلیدەکانیان کارپێبکەن، نابێت لە ١٥ خولەک زیاتر دوابکەون، بەپێچەوانەوە سزادەدرێن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، دڵنیایی بە خاوەن موەلیدەکان دەدەین، کە وەک ساڵانی پێشوو لەکاتی کارکردنی (٢٤) کاتژمێری، کرێی کارپێکەرێکی زیادەیان بۆ ھەژمار دەکرێت کە (٠.٥) دینارە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، "ھەر موەلیدەیەک ئەگەر لەلایەن ھاوڵاتیان سکاڵای لەسەر بێت سەبارەت بە دواکەوتن لەکارکردن، پارەی کارپێکەری زیادەی بۆ ھەژمار ناکرێت.


‌‌‌
6/11/2018 1:19:28 PM
Print Friendly and PDF