هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٨ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٦ پلە بە ٢٢ پلە دەبێت، دھۆک ٣٧ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٤١ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٧ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٥ پلە بە ٢٢ پلە دەبێت، دھۆک ٣٦ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٠ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت.


‌‌‌
6/11/2018 1:16:26 PM
Print Friendly and PDF