هەواڵ

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد


بزاڤـ: 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە پەیامێکدا کە لە ماڵپەری فەرمی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان و جیھان کردووە".

ڕاشیگەیاندووە، "پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ٦ی ٢٠١٨ وە دەستپێدەکات و تا رۆژی دووشەممە ١٨ی ٦ بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ٦ی ٢٠١٨  دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.


‌‌‌
6/10/2018 5:18:45 PM
Print Friendly and PDF