هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم گوڕی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد


بزاڤـ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان گوڕی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی ئاشکرا کرد.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٢ و ٤٢ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ھەرێمی کوردستان بومەلەزرەیەک بە گوڕی ٣.١  پلە بە پێوەری ڕیختەر و لە دووری ١٨ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی ڕوویداوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، بومەلەرزەکە بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی ڕوویداوە و تەنھا ھەستی پێکراوە و ھیچ زیانێکی نەبووە".


ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئێران ڕایگەیاندبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی ھەژاندووە".

ئاشکراشی کردبوو، چەقی بومەلەرزەکە شاری کرماشان بووە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە قوڵایی ۱۱ کیلۆمەتردا بووە.


‌‌‌
6/9/2018 3:04:39 PM
Print Friendly and PDF