هەواڵ

ھاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا


بزاڤـ: 

لەگەڕەکی بەکرەجۆ لەشاری سلێمانی ھاوڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیەکی بزاڤـ _ نێندراوە ڕایگەیاندووە: دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس تەرمی ھاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا".

ڕاشیگەیاندووە: ھاوڵاتییەکە ناوی ( ت ، ڕ ، ڕ ) لەدایکبوی ١٩٧٠ یە و دانیشتوی گەڕەکی بەکرەجۆیە لەشاری سلێمانی ، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس ئەو ھاوڵاتییە بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی بەوەکردووە" لەئێستاشدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.


‌‌‌
6/9/2018 1:20:16 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ