هەواڵ

سلێمانی ... کەسێک کوژرا و سیانی تریش بریندار بوون


بزاڤـ: 

 لەگەڕەکی قولە ڕەیسی لەشاری سلێمانی بەھۆی دەمەقاڵێی نێوان دوولایەن کەسێک کوژراو سێ کەسی تریش بریندار بوون ،ھێزەکانی پۆلیسیش سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکەن .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیەکی بزاڤـ _ نێندراوە ڕایگەیاندووە:  ھەینی ٨-٦-٢٠١٨ ، لە گەڕەکی قولەڕەیسی لەشاری سلێمانی بەھۆی کێشەیەکەوە و لە ئەنجامی تەقەکرندا ھاوڵاتی ( ع ، س ، ع ) لەدایکبووی ١٩٩٢ کوژراو و سێ ھاوڵاتی تریش بریندار بوون".

ڕاشیگەیاندووە: دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران و بەتۆمەتی ئەو ڕوداوەش ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ٣ کەسیان دەستگیر کرد".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی بەوەکردووە" و لەئێستاشدا لە لایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە .


‌‌‌
6/9/2018 1:14:21 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ