هەواڵ

سلێمانی ... پشوی شار دادەخرێت


بزاڤـ: 

بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە خواردنگەیەک دادەخرێت.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند: لەچوارچێوەی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، دەرکەوتووە کە خواردنگەی پشوی شار لە بازاڕی زێوەر، پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە".

ووتیشی: یەکێک لە مەرجەکانی کارکردن پابەندبونە بە رێنماییە تەندروستییەکان، ئەو شوێنانەی مۆڵەتی تەندروستیان ھەیە پێویستە پابەندی مەرجەکان بن، بەپێچەوانەوە شوێنەکەی دادەخرێت و کارڕای پێویستی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت".

ڕاشیگەیاند: لەکاتی سەردانی لیژنەھاوبەشەکان بۆ خواردنگەی پشوی شار، لەناو ترشیات و زەڵاتەکەیدا قالۆنچە (سیسرک) ھەبووە، ھەروەھا بەھۆی بەکارھێنانی کیسی خۆڵ بۆ عەمبارکردنی و چەند جارێک بەستن و خاوبونەوەی گۆشتی گەسەکەیەوە بڕی چوار کیلۆگرام تەلەف کراوە".

رونیکردەوە" بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە خواردنگەی پشوی شار دادەخرێت و خاوەنەکەی کارڕای یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.




‌‌‌
6/9/2018 1:10:43 AM
Print Friendly and PDF