هەواڵ

​کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤ:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەمە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٥ پلە بە ٢١ پلە دەبێت، دهۆک ٣٤ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٧ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٦ پلە بە ٢٣ پلە دەبێت، دهۆک ٣٥ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٠ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.




‌‌‌
6/7/2018 1:04:24 PM
Print Friendly and PDF