هەواڵ

قایمقامییەتی سلێمانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ چاودێری نرخی دەرمان پێکهێنا


بزاڤ :


قایمقامییەتی سلێمانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ چاودێریکردنی کوالێتی و نرخی دەرمان پێکهێنا و هەفتەی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەکەن.


ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی "هیوادارین هەموو لایەک هاوکار بن بۆ سەرخستنی ئیش و کارەکانی ئەم لیژنەیە، چونکە خزمەتێکی گەورە بە لایەنی تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت."


سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسەکەدا وتی، ئامانجی لیژنەکە کۆنترۆڵکردنی کوالێتی و نرخی دەرمانە و دەیانەوێت ڕێنمایی و یاساکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەن لەو بارەیەوە.


ڕاشیگەیاند : مامەڵە لەگەڵ دەرمانی قاچاخ بە هیچ شێوەیەک ناکەین و بە هیچ شێوەیەک بەکاریناهێنین، لیژنەکانیشمان لە هەر دەرمانخانە و نۆرینگەیەک هەر دەرمانێکی لەو جۆرە بدۆزنەوە دەستی بەسەردا دەگرن.



‌‌‌
6/7/2018 12:46:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ