هەواڵ

شەش لایەن پشتگیریی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن


بزاڤـ: 

ھەریەکە لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، ھاوپەیمانی، شیوعی و بزووتنەوە پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دووبارە ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان دەربڕی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو شەش لایەنە دەڵێن "ھەنگاوەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەدەنگەوەھاتنی دەنگدەران و لایەنە سیاسییەکانە لەسەر تەزویر و ساختە و چەتەیی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دەنگی ھاوڵاتیان بەرزدەنرخێنن".

ھاوکات ھەڵوێستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بەرز دەنرخێنن کە لەکاتی خۆیدا ھاتووەتە سەر خەت بۆ ھاوکاری پەرلەمانی عێراق".

ھەروەھا داوا لە لایەنە دادوەرییەکانی عێراق دەکەن ڕۆڵی تەواو بگێڕێت بۆ پاراستن و گیڕانەوەی ماف بۆ خاوەنەکانیان".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، پێشوازی لە ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن".

دوێنێ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد و بڕیاری دا بە ئەژمارکردنەوەی ١٠٠%ی دەنگەکانی ھەڵبژاردن بەشێوەی دەستی.




‌‌‌
6/7/2018 12:43:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ