هەواڵ

کارەبای سلێمانی داوایەک ئاراستەی ھاوڵاتیان دەکات


بزاڤـ: 

کارەبای سلێمانی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات ئەو ئامێرانەی پێویست نین بەکاری مەھێنن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: بەھۆی بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە کاتژمێر (١)ی پاشنیوەڕۆ تا (٤)ی ئێوارە، دەبێتە ھۆی کوژانەوەی فیدەرەکان".

ڕشیگەیاندووە: ئەو کاتانەی پێویستیان بەو ئامێرانە نییە بەکاری نەھێنن و لە کاتەکانی دواتر کارەکانیان ئەنجام بدەن".


ھەروەک بڵاوی کردۆتەوە" ئەو ئامێرانەی بڕێکی زۆر کارەبایان پێویستە و دەبنە ھۆی کوژاندنەوەی فیدەرەکان ئوتو، جلشۆر، قاپشۆر و بۆیلەر ھەروەھا کوژاندنەوەی ئەو گڵۆپ و روناک کەرەوانەی لەوکاتەدا پێویست نین.


‌‌‌
6/7/2018 10:59:46 AM
Print Friendly and PDF