هەواڵ

خوێندنی باڵا پێداچوونەوە بەلیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان دەکات


بزاڤـ: 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت: وەزارەت پێداچوونەوە بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وڵاتانی تورکیا و ئێران دەکات".

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاماژە بەوە دەکات "وەزارەتمان بەپێی ستاندار و پێوەر جیھانییەکان و ڕیزبەندییە جیھانییەکانی زانکۆکان، لەماوەیەکی نزیکدا دەست دەکات بەپڕۆسەی پێداچوونەوە بە لیستی زانکۆکانی وڵاتانی تورکیا و ئێران بەتایبەت بۆ ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بەخوێندن بدەن". 

وتیشی "بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت دوای ئەنجامدانی پرۆسەی پێداچوونەوە بەلیستی نوێی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ئەو دوو وڵاتە، لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی تورکیا و ئێران بڵاو دەکاتەوە". 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەخت دەکاتەوە "ئامانج لەپێداچوونەوە بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی تورکیا و ئێران ڕەچاوکردنی کوالێت و بنەما و پێوەری زانستی، خوێندن و دەستەبەرکردنی پێوەرە جیھانییەکانە لەو زانکۆیانەی کە لەسەر ئاستی دونیا لەپێشەوەن، ئەوەش دەبێتە ھۆی بەرزرکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان، کە بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن لەدەرەوەی وڵات سەردانی زانکۆکانی ئەم دوو وڵاتە دەکەن و گەشە بە پسپۆڕییەکانیان دەدەن.


‌‌‌
6/7/2018 10:56:19 AM
Print Friendly and PDF