هەواڵ

‌فەرمانی دەستگیرکردن و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی نەجمەدین کەریم دەرچوو


بزاڤـ: 

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم- پارێزگاری پێشووی کەرکوک و دەستبەسەردا گرتنی موڵکو ماڵیدا دەرکرد.

بەنووسراوێک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣ی ئایاری ئەمساڵ و ئاڕاستەی دادگای تێھەڵچوونەوەی کەرکوکی کردووە، داوایکردووە بەپێی ماددەی ٣١٦ی یاسای سزادانی عێراقی بڕیارەکانی دادگا سەبارەت بەدەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم جێبەجێ بکرێت".

بەگوێرەی ھەمان نووسراو، کە وێنەیەکی دەست بزاڤـ _ کەوتووە، دادگاکە بڕیاریداوە کە بە پشت بەستن بە ماددەی (۱۲۱) لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستبەسەر موڵک و ماڵە  گواستراوە و  ونەگواستراوەکانی نەجمەدین کەریم-دا بگیرێت.




‌‌‌
6/7/2018 10:53:08 AM
Print Friendly and PDF