هەواڵ

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لە ١٠٠%ی دەنگەکان بە دەستی هەژمار بکرێتەوە


بزاڤـ: 

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی کارەکانی ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکان و هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ٩ دادوەر دەستبەکار بن لە شوێنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنو چیتر هیچ دەسەڵاتێکیان نابێت بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند :  ئەمڕۆ یاساکە کاری پێدەکرێت و هەموو ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدرێتە دەستی دادگا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هیچ کام لە ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی بەشدارییان نەکردووە، فراکسیۆنە کوردییەکانی تر بەشدارن لە کۆبوونەوەکەدا.


‌‌‌
6/6/2018 5:54:19 PM
Print Friendly and PDF