هەواڵ

سلێمانی : كۆنترۆڵی‌ نرخی‌ به‌نزین ده‌كرێت


بزاڤ :


ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازیی و وزه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ سه‌باره‌ت به‌هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كانی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ به‌نزین كۆبونه‌وه‌ .


دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا، د.غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لیژنه‌ی پیشه‌سازیی و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان وتی:"له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیاری‌ گرنگمان تایبه‌ت به‌نرخی‌ به‌نزین و سوته‌مه‌نی‌ ده‌ركردو هه‌وڵده‌ده‌ین نرخی‌ به‌نزین دیاریبكرێت، به‌ڵام بۆ دیاریكردنی‌ نرخه‌كه‌ كاتێكمان دیاریكردوه‌ پێویستی‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌.

وتیشی‌:"بڕیارێكی‌ دیكه‌مان تایبه‌تبوو به‌فراوانكردنی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ كوالێتی‌ به‌نزین به‌تایبه‌ت له‌وشوێنانه‌ی‌ بۆمان دێت، هه‌روه‌ك جه‌ختیشمانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ناوخۆشدا كۆنترۆڵبكرێت و هاوكات سزای‌ توندی‌ به‌نزینخانه‌كانیش بدرێت له‌سه‌رپێچیكردنیان.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، هه‌ر بازرگانێك ئاماده‌یه‌ به‌نزین بهێنێت ئه‌نجومه‌ن هاوكاری ده‌كات و 
به‌پێی ده‌ستور سلێمانی مافی خۆیه‌تی پشكی سوته‌مه‌نی هه‌بێت وه‌ك پارێزگاكانی تری عیراق.


لای‌ خۆیشیه‌وه‌ رێكه‌وت زه‌كی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی: "بۆ دیاریكردنی‌ نرخی‌ به‌نزین چاوه‌ڕوانی‌ ته‌داخولی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمین، چونكه‌ كێشه‌كه‌ نه‌ به‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو نه‌ به‌پارێزگاری‌ سلێمانی‌ چاره‌سه‌رنابێت، ئه‌و به‌نزینه‌ی‌ به‌غداش جێگه‌ی‌ ئومێد نییه‌.


‌‌‌
6/6/2018 4:18:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ