هەواڵ

کەسێک لە ھەولێر کوژرا


بزاڤـ: ئومێد بابان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند: لەسەر کێشەیەکی دوژمنداری کەسێک کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیەکی بزاڤـ _ نێندراوە ڕایگەیاندووە: کاتژمێر  ٦ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٥٠١٨/٦/٥ پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێر".

پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت: دوای گەیشتی ھێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کە کەسێک دەستڕێژی گولەی لێکراوە و کوژراوە".

ئاماژەشی بەوەکردووە"کەسە کوژراوەکە ناوی (سەمیر عەبدولڕەحمان ئیبراھیم)ە و تەمەنی (٣٨) ساڵە.


‌‌‌
6/6/2018 1:30:15 PM
Print Friendly and PDF