هەواڵ

لە (٧٢) کاتژمێری ڕابردودا (٢٣) ڕاوچی دەستگیرکراون


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: لەماوەی (٧٢) کاتژمێری ڕابردوودا ھێزەکانی پۆلیسی دارستان توانیویانە (٢٣)  ھاوولاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردن دەستگیر بکەن و ڕوبەڕوی دادگا یان بکەنەوە.

ھێمن کمرخان افندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: پرۆسەی قەدغەکردنی ڕاوی ماسی تائێستا بەردەوای ھەیە و لەو پێناوەشدا مەفرەزەکانمان لەسەرجەم بەش و بنکەکان و سەر دەریاچە و ڕوبارەکان بەردەوامیان ھەیە و بەوپەڕی تواناوە پارێزگاری لە سروشت و ژینگە و سامانی ماسی دەکەن".

ووتیشی: ڕێگە لەسەرپێچیکاران دەگرن ھەربۆیە تەنھا لە (٧٢) کاتژمێری ڕابردوودا لەلایەن مەفرەزەکانمانەوە لە سنوری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینەی (شارەزوور + بنکەی وارماوا + بەشی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن + بەشی ماوەت + بنکەی سەنگاو )توانراوە (٢٣) بیست و سێ ھاولاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردنی ماسی و ئاژەڵی کێوی دستگیر بکرێن ".

ڕاشیگەیاند: دەستیش گیراوە بەسەر زیاتر لە (٢٠٠) دوسەد ماسی قەبارە جیاواز و (١٠٠) سەد قولاپ بەکار ھاتوو لەگەڵ (١١٠) سەد و دە قولاپی بێ وایەردا  ھەروەھا نزیکەی (٣٠) سی تۆڕ ھەڵگیراونەتەوە و ژمارەیەک ماسی زییندو لە تۆرەکان لێکراونەتەوە و دوبارە خراونەتەوە ناو دەریاچەکان  ئەمە لەگەڵ ئەوەی دەستگیراوە بەسەر (٥ )پێنج ماتۆرسکیل دا ".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان ئاماژەشی بەوەکرد" ڕاوچیەکان خۆیان و کەرەستە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە.






‌‌‌
6/6/2018 1:11:43 PM
Print Friendly and PDF