هەواڵ

لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا سێ ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی


بزاڤـ: 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای سەرەکیی ناڵپارێز- پێنجوێن، لە ئەنجامی پێکدادانی بارھەڵگرێک و تۆیۆتا پیکابێک، شۆفێری تۆیۆتاکە گیانی لەدەستدا و ھاوسەر و منداڵەکەشی بەسەختی برینداربوون .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیەکی بزاڤـ _ نێندراوە ڕایگەیاندووە:  لەسەر رێگای سەرەکی پێنجوێن- ناڵپارێز، بارھەڵگرێک و تۆیۆتا پیکابێک پێکیاندادا و بەھۆیەوە ھاوڵاتی (ع ، ع ، م ) تەمەن ٢٥ ساڵ کە شۆفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیکابەکە بووە گیانی لەدەستدا و ھاوسەر و منداڵەکەشی کە تەمەنی ساڵ و نیوێکە بریندار بوون.

ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس تەرمی ھاوڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری لەشاری سلێمانی کراو بریندارانی ڕوداوەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن".

ڕاشیگەیاندووە: لەئێستاشدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ناڵپارێزەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکەش بە پێی ماددەی ٢٤ لە یاسای ھاتوچۆ ڕاگیراوە.


‌‌‌
6/6/2018 12:55:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ