هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: ئامانجمان ئەوەیە هاووڵاتییان لەڕێی ئۆنلاین لە ماڵەوە مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن


بزاڤـ: 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە مەراسیمی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ئامانجی ئەوەیە وەکو وڵاتانی پێشکەوتوو تا دەکرێت ھاووڵاتییان بە ئۆنلاین لە ماڵەوە مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن.

لەو مەراسیمەدا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی و دیبلۆماتکاری بیانی ئامادەیبوون، وتی "حکومەت لە چاکسازی کارگێڕی جدییە و ناکرێت ھاووڵاتییانی ئێمە بەدەست ئەم سیستمە بێمانایەوە بناڵێنێنن".

ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی ڕووی دەمی کردە جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وتی، "کاک جەعفەر، ھەندێک جار یاسا و ڕێنماییەکان ھاوکاری ڕۆتینن".

ھەر بە وتەی سەرۆکی حکومەت، سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت دوای سەرکەوتنی لە دھۆک، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، لە داھاتوویەکی نزیکیشدا لە ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر و سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

وتیشی  "ڕۆژێک دێت پارەمان ھەبێت و بینا و ڕێگای فراوان دروستبکەین، بەڵام بەبێ بوونی ژێرخانێکی ئەلیکترۆنی لە بواری کارگێری بینا و باڵەخانەی گەورە ھیچ نین".


‌‌‌
6/6/2018 12:55:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ