هەواڵ

ڤلادیمێر پۆتن: دۆناڵد ترامپ بوێره‌


بزاڤ :

ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكى روسیا سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى یه‌كتر بینینى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور، هیواخوازه‌ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنی هه‌بێت و ترامپیش به‌ بوێر  وه‌سف ده‌كات.

پۆتن له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى "تشاینا میدیا گروپ"ى چینى وتویه‌تى:" هیواخوازم ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئازاو بوێرانه‌یه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌نجامێكى ئه‌رێنی هه‌بێت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ین.

بڕیاره‌ رۆژی 12-6-2018 دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور له‌ سه‌نگافوره‌ یه‌كتر ببین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریا.

‌‌‌
6/6/2018 11:35:15 AM
Print Friendly and PDF