هەواڵ

​کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤ :

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

 بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٥ پلە بە ٢٠ پلە دەبێت، دهۆک ٣٤ بە ٢٠ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٠ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.

 

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٧ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٦ پلە بە ٢١ پلە دەبێت، دهۆک ٣٥ بە ٢١ پلە دەبێت، کەرکوک ٤١ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.



‌‌‌
6/6/2018 11:31:53 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ