هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی خاوەن مۆلیدەكان دەکات


بزاڤ:


وتەبێژی كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدەكانی لە كارپێكردنی مۆلیدەکانیان ئاگادارکردەوە و هۆشداری دا لە سەرپێچیکردنی ئەو خشتەیەی پێیاندراوە.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، سەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەی كارەبای مانگی حوزەیران، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان ئاگادار كراونەتەوە لەوەی پاش بڕانی كارەبای نیشتمانی پێویستە ئەوان كار بە مۆلیدەكانیان بكەن.

وتیشی، بەشێك لەهاوڵاتیانی گەڕەكە جیاوازەكان لە شاری سلێمانی، سكاڵایان لەسەر درەنگ كارپێكردنی مۆلیدەکان هەیە، لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان بەدواداچون بۆ كێشە و گیروگرفتەكانیان دەكات.

هەروەها روونیكردەوە، بە فەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بە پێی رێنماییەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان، سەرپێچیكار ڕێوشوێنی پێویستی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.


‌‌‌
6/5/2018 4:45:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ