هەواڵ

قایمقامییەتی سلێمانی: لە مانگى ئایاردا بەهۆی پابەندنەبوونەوە ١٨ شوێنی كاركردن داخراون


بزاڤ :


لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێنجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە، بە پێی یاسا و ڕێنماییەكان هەر شوێنكارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەڕووی سزای ماددی و یاسایی كراوەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی ئایاردا، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی سێ هەزار و ٣٣٩ سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەش ٣٩٠  شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤێترنەرییەكانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ١٨٤ پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبوون، كراوە، و بەهۆی دووبارە سەرپێچی كردنەوەشیان ١٨  شوێنی كاركردن داخراون، شوێنكارێكیش رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە.

لە ئامارەكەدا هاتووە، لە مانگی پێشوودا، زیاتر ٢٩ تۆن و ٤١٥ كیلۆگرام کەرەستە و خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە ١٦ ملیۆن و ٩ سەد هەزار دینار، بەپێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە


‌‌‌
6/5/2018 3:09:37 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ