هەواڵ

​کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم



بزاڤ:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
.

 بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٥ پلە و نزمترینیش ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٢ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٣ بە ٢١ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٣ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٤ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٠ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.



‌‌‌
6/5/2018 2:59:10 PM
Print Friendly and PDF