هەواڵ

ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌


بزاڤ :


دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ ماڵه‌كه‌ی له‌ قه‌زای سۆران ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ و تا چه‌ند كاتژمێرێك ناگه‌ڕێته‌وه‌، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ شاخێك ده‌دۆزرێته‌وه‌.

هـاوار ئه‌رگـوشی، وتـه‌بێژی پۆلیس سـۆران رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ك. س. م ) به‌ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ ماڵ ده‌رچووه‌ تا دره‌نگانێكی زۆر نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌، دوای ئاگاداركرنه‌وه‌ی پۆلیس و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان، پۆلیس و پۆلیسی به‌رگری شارستانی قه‌زاكه‌ به‌هاوكاری كه‌سوكاری و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌دوایدا گه‌راون توانرا دوای چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌ شاخی قه‌له‌نده‌ر كه‌ده‌كه‌وێته‌ سنوره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،  كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ به‌پیاده‌ به‌سه‌ر مینێك-دا كه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

‌‌‌
6/5/2018 11:17:21 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ