هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی چه‌ند كه‌سێك سزا ده‌دات


بزاڤ:


ئاسایشی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی سێ كه‌س ده‌ستگیرده‌كات، دادگای باڵای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای 15 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانه‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا به‌پێی ماده‌ی 14 ی مخدرات سێ كه‌س له‌پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ دواتر له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای 15 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ له‌ ره‌گه‌زی نێرن و پیشه‌یان كاسبه‌.

‌‌‌
6/5/2018 11:05:42 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ