هەواڵ

كەمترین موچەی خانەنشینی شارستانی دەكرێت بە 400 هەزار دینار


بزاڤ:


دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی لیژنەكانی دارایی و یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمانتاران رایانگەیاند، چەند بڕگەو ماددەیەكیان داناوە لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانە.

عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، پرۆژە یاساكە خاڵی باشی تێدا جێگیر كراوە و ئومێد دەكەین ئەمجارە لەدانیشنی داهاتوو پرۆژی یاسای چاكسازی دەنگی پێویست بهێنێ چ بەرێككەوتن بێت یان بەزۆرینە، كە یەكێك لەخاڵەكان بەهۆی باش بوونی دۆخی دارایی بڕیار دراوە كەمترین موچەی خانەنیشنی شارستانی لە 400 هەزار كەمتر نەبێت.

وتیشی: "رێژەیەكی زۆر باش لەدەرماڵە و موچەو ئیمتیازاتەكانی پلە باڵاكان كەمكراوەتەوە و بۆ بڕینی دەرماڵەكانیش دەبێ حكومەت خۆی رێكخستنەوە لەدەرماڵەكان بكات كە ئەوەی بەپێی یاسای و رێنماییەكانە بەردەوام بێت و ئەوەی تر كە لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەكان كراوە ببڕدرێت.

هاوكات عەلی حەمە ساڵح  جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بەڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، حكومەت بەپێی پرۆژە یاساكە ناچار دەكات كە پاشەكەوتی مووچە هەڵگرێت و ئەو پارەیەشی كە لەلایەتی بیخاتە سەر ژمارە حیسابی بانكی تایبەتی موچە خۆر.

سەبارەت بەپلە باڵاكانیش وتی: "ئەگەر كەسێك تەمەنی لە 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەت كەمتر بێت بەرێژەی لە 40% خانەنشین دەبێ، هەروەها دەشتوانێ خانەنشین نەبێت و بچێتەوە سەر پیشەكەی خۆی، بەڵام ئەگەر كەسێك لە 50 ساڵ تەمەنی زیاتر بێت و 15 ساڵ خزمەتی زیاتر بێت بە لە 60%ی موچەكەی خانەنشین دەكرێ.

‌‌‌
6/4/2018 4:16:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ