هەواڵ

مەسعود بارزانی بەهەموو هێزەوە پاڵپشتی رێبوار تاڵەبانی دەكات


براڤ :

نوسینگەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت : دەركردنی بڕیاری گرتنی رێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەرە.

نوسینگەی مەسعود بارزانی لەبەیاننامەیەكدا سەبارەت بە دەركردنی بڕیاری گرتنی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت، بڵاویكردۆتەوە، دەركردنی بڕیاری گرتنی رێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەرە و ئەم جۆرە كردەوانەو گرتن و سزادانی خەڵكی نیشتیمانپەروەر نابێتە هۆی سڕینەوەی خیانەتەكەیان.

لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەوەی دەرهەق بە رێبوار تاڵەبانی كراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و عەدالەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە رستییەكە كە هەموو لایەك دەیزانن.

نوسینگەی مەسعود بارزانی، وتویەتی: ئێستای هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی رێبوار تاڵەبانین و مەسود بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەكات.

‌‌‌
6/4/2018 11:19:47 AM
Print Friendly and PDF