هەواڵ

عامرى داوا له‌وڵاتان ده‌كات هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر توركیا هه‌بێت


بزاڤ :



هادى عامرى ئه‌منیدارى گشتى رێكخراوى به‌در، له‌گه‌ڵ باڵیۆزى 19 وڵات كۆده‌بێته‌وه‌و داوایان لێ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر توركیا.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى هادى عامرى بڵاویكردۆته‌وه‌: عامرى له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى 19 وڵات له‌عێراق وتویه‌تی:" داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵوێستى جدى و راسته‌قینه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ى توركیا هه‌بێت كه‌ به‌رامبه‌ر عیراق ده‌یانكات.

هادى عامرى كه‌ هاوكات سه‌رۆكى ئیئتلافى فه‌تح-ه‌، باسى له‌وه‌شكردووه‌، عیراق به‌رووى هه‌موو ده‌وڵه‌تانى جیهاندا جگه‌ له‌ پێكهاته‌ى جوله‌كه‌ كراوه‌یه‌و پێشوازى له‌هه‌ر لایه‌ك ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵیدا بێت، هه‌روه‌ها به‌توندى ده‌ستوه‌ردانى هه‌ر وڵاتێك له‌بابه‌ته‌ ناوخۆییه‌كانى عیراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابردوودا توركیا ده‌ستى كردووه‌ به‌ پڕكردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ كه‌له‌سه‌ر رووبارى دیجله‌و ئاوی روباره‌كه‌ كه‌میكردووه‌و ئه‌وه‌ش عیراقى بێ ئاو كردووه‌.


‌‌‌
6/4/2018 11:16:05 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ