هەواڵ

192 رۆژنامه‌نوس له‌ زیندانه‌كانی توركیادان


بزاڤ :


ده‌ستپێشخه‌ری رۆژنامه‌وانانی ئازاد له‌ باكووری كوردستان راپۆرتی مانگی ئایاری ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، به‌گشتی 192رۆژنامه‌نوس له‌ زینداندان.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی ئایاردا شه‌ش رۆژنامه‌نوس ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چواری دیكه‌ش زیندانی كراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌م دواییانه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران، هێرشێكی گه‌وره‌ له‌ دژی میدیا ئه‌نجامدرا و هێشتاش وه‌ك هێرشه‌كانی رابردوو به‌رده‌وامه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستپێشخه‌ریی رۆژنامه‌وانانی ئازاد له‌ زیندانه‌كان گه‌یشته‌ 70 كه‌س و به‌گشتی ژماره‌ی رۆژنامه‌وانه‌ ‌زیندانییه‌كان بوو به‌ 192 كه‌س.

‌‌‌
6/4/2018 11:11:36 AM
Print Friendly and PDF