هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤ:



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت.


 بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٥ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٤ پلە بە ٢٢ پلە دەبێت، دهۆک ٣٣ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت.


 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٤ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٣ پلە بە ٢٢ پلە دەبێت، دهۆک ٣٣ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٨ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.



‌‌‌
6/4/2018 11:05:57 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ