هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە


بزاڤـ: 

لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس بەجل و بەرگی مەدەنی و سەربازییەوە لەناو بازاڕ بڵاوەیان پێکراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر فەرمانی راستەوخۆی عەمید ئاسۆ تەھا عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان خرانە حاڵەتی ئامادە باشیەوە و بەجل و بەرگی سەربازی و مەدەنییەوە لەناو بازاڕ بوونیان ھەیە".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت ڕاشیگەیاندووە: بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە و سەرقاڵی ھاوڵاتیان بە کڕینی کەلوپەلی جەژنەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بازاڕەکاندا بوونی ھەیە".

دەشڵێت: بۆیە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەدەیان مەفرەزەی کوڕ و کچ بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بڵاوەیان پێًکراوە بۆ چاودێریکردنی ناوبازاڕ بەگشتی و دوکانی جلوبەرگ و پۆشاکی ئافرەتان".

ھەروەھا، پۆلیسی سلێمانی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات لەکاتی بوونی ھەر رووداوێک یان گومانێکدا پەیوەندی بە ژمارەی (١٠٤) بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی یان بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی بەژمارە (١٠٥) بکەن.



‌‌‌
6/3/2018 4:29:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ