هەواڵ

تورکیا.. نۆ کۆچەر خنکان و پێنجی دیکە رزگار کران


بزاڤـ: 

بەھۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەیانەوە لەکەناراوەکانی تورکیا، نۆ کۆچەر خنکان و پێنجی تریش رزگار کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەلەمێکی کۆچەران لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دێمرە سەربە پارێزگای ئانتالیا نقوم بوو، بەو ھۆیەوە نۆ کۆچەر خنکاون، ھەروەھا ھێزە ئەمنیەکان و ماسیگرانی ئەو ناوچەیە توانیویانە پێنج کۆچبەر رزگار بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرەکان ١٥ کەس بوون و یەکێکیان بێسەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە. 


‌‌‌
6/3/2018 12:29:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ