هەواڵ

موقتەدا سه‌در: چه‌ند رۆژێك بۆ حكومه‌ت داده‌نێین


بزاڤـ

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، بڕی ئاو و کارەبا بە تۆڵە سەندنەوەی حکومەت لە بەرەی چاکسازیخواز ناودەبات و رایدەگەیەنێت، رێگە بەوە نادات، ھاوکات مۆڵەتێکی چەند رۆژیش دەداتە حکومەت تا ئەو خزمەتگوزاریانە بۆ ھاوڵاتیان بگەڕێنێتەوە.

موقتەدا سەدر لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:" من چیم و چارەنوسم چییە ئەگەر گەلی عێراقی باجەکەی بدەن، من ئەو کەسەم کە لەپێناویاندا قوربانی دەدەم، ئەگەر سەرکەوتنی "ئال سەدر" یان سەرکەوتنی چاکسازی سەرەتای تۆڵەسەندنەوەی لەعیراق و عێراقیەکانە، ئەوە رێگە نادەم بەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە،ئال سەدر بۆ ئەوەیە کە قوربانی لەپێناو گەلی ستەملێکراو بدات و لە خزمەتی ھەژاراندایەو رێگەنادەن کە زیانیان پێ بەگەیەنرێت. ھاوکات دڵنیاییش دەدات لەوەی بڕینی کارەبا چۆک بە گەل دانادات و ھەمیشە سەریان بەرزە".

موقتەدا سەدر چەند رۆژێک مۆڵەت دەداتە حکومەت بۆ گەڕانەوەی ئاو و کارەبا بۆ ھاووڵاتیان، ئەگەر نا داوایان لێ دەکات کە رێگەیان بدەن ئەوان کار بکەن و مافی ھاووڵاتیان بگەڕێننەوە".

سەرەڕای ئەوەی مانگی رەمەزان و وەزری گەرما دەستی پێکردووە، لەپارێزگاکانی عیراق کارەباو ئاو تەواو کەمی کردووەو ئەمەش ناڕەزایی و خۆپیشاندانی لەچەند پارێزگایەک لێ کەوتۆتەوە. 


‌‌‌
6/3/2018 11:57:33 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ