هەواڵ

شه‌ش لایه‌ن خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم تۆمار كردووه‌


بزاڤـ: 

به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا شه‌ش لایه‌ن خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ 30-9 به‌ڕێوه‌بچێت تۆمار كردووه‌ و پڕۆسه‌ی خۆتۆماركردنیش تا حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شۆڕش حه‌سه‌ن به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێم راگه‌یاند، تا ئێستا سێ حزبی تاك له‌ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و جه‌بهه‌ی توركمانی عیراقی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كردووه‌".

شۆڕش حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌شكرد، قه‌واره‌ی تریش له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم فۆڕمی خۆتۆماركردنیان وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام تا ئێستا فۆڕمه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆماركردنی قه‌واره‌ی نوێ پێویستی به‌ ناوی 500 ده‌نگده‌ر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی دیاریكراوه‌، ئه‌وانه‌ی پێشتریش تۆمار كراون بڕی 50 ملیۆن وه‌ك بارمته‌ لای كۆمسیۆن داده‌نێن و پێكهاته‌كانیش 25 ملیۆن داده‌نێن.


‌‌‌
6/3/2018 11:53:40 AM
Print Friendly and PDF