هەواڵ

کەرکوک.. ژمارەیەک چەکدار ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەفسەرێک


بزاڤـ: 

لە کەرکوک ژمارەیەک چەکدار ھەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەفسەرێک و برینداریانکرد.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەفسەرێکی دەزگای ھەواڵگری پۆلیسی کەرکوک".

 ئەو چەکدارانە ویستویانە ئەو ئەفسەرە بڕفێنن بەڵام نەیانتوانیوەو بەوھۆیەوە بەسەختی برینداریانکردووە".

ئەو ئەفسەرە بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە.


‌‌‌
6/3/2018 11:44:10 AM
Print Friendly and PDF