وەرزش

مەوزوعی ڕۆناڵدۆ چیە ؟



مەوزوعی رۆناڵدۆ چییە؟

نوسینی / ڕەوەزئەحمەد ڕۆژنامەنوس و شیکەرهوەی وەرزشی

رۆناڵدۆ ئێستا تەمەنی 33 ساڵە ، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە باشترین و ناودارترین و کاریگەرترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی ریاڵ مەدریدە
بەڵام لە مەوزوعی رۆیشتن و مانەوەیدا ، ئێستا تۆپەکە لە پێی ریاڵ مەدریدە نەک رۆناڵدۆ
چونکە نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستی رۆنالدۆ یەک ملیار یۆرۆیە و ئەوەش هیچ یانەیەک نایدات بە دڵنیاییەوە، ئیلا ریاڵ خۆی داینەشکێنێت و بە رێکەوتن دەستبەرداری نەبێت
رۆناڵدۆ بۆ مانەوە داواى 30 ملیۆن یۆرۆ موچەى سالانە دەکات، ئێستا خۆی 21 ملیۆن یۆرۆی هەیە
پیرێزیش بەحوکمی گەورەبونی تەمەنی رۆناڵدۆ ، بەو مەرجەى ئەو رازی نیە، شێوەیەکی تری دۆزیوەتەوە کە ئەویش 9 ملیۆن یۆرۆی بۆ زیاد دەکات تەنها لەکاتی بەدەستهێنانی نازناوەکاندا
بۆ نمونە چامپیۆنز لیگ 4 ملیۆن یۆرۆ، خولی ئیسپانیا 2 ملیۆن یۆرۆ ، جامی شا یەک ملیۆن یۆرۆ، گۆڵکار ی خول و گۆڵکاری چامپیۆنز لیگیش بەهەمان شێوە بەشێک لە پارەى تری پێ دەدرێت، کە ئەمە بەلای رۆناڵدۆوە سوکایەتی کردنە پێی، بۆیە بریاری رۆیشتنی داوە
ئەگەر دیقەت بدەن، ئەم دوو وەرزە زیدانی راهێنەری پێشووی ریاڵ زۆر هاوکاری رۆناڵدۆی کرد بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتون 
لە زۆر یاریی خولی ئیسپانیا و جامی شا پشووی پێداوە، هێشتویەتیەوە بۆ یارییە چارەنوسسازەکانی چامپیۆنز لیگ، وای لێدەکرد لەکاتە گرنگەکان دەربکەوێت و دواتر ببێتە پاڵەوان و تۆپی ئاڵتونیش بباتەوە
هەر بۆیە پیرێز دەزانێت کە ئێستا زیادکردنی موچەى ساڵانەى رۆناڵدۆ کارێکی هەڵەیە، چونکە دورنیە یاریزانەکانی تریش بەهەمان شێوە داوای زیادکردنی موچەکەیان بکەن بەتایبەت یاریزانە کاریگەرەکانی وەک رامۆس و مارسیلیۆ و مۆدریچ کە ئەمانیش تەمەنیان بەرەو هەڵکشان دەچێت و پیرێزیش ئامادە نیە چاکسازی لەموچەى ئەم سێ یاریزانەش بکات
تۆ سەیرکەن هەمان کێشە لە بەرشەلۆنە هەیە، ئۆمتیتی ساڵێکە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردوە، راستە ئاستێکی بەرزی پێکشەش کردوە بەڵام ئەو پارەیەى داواى دەکات هاوتاکردنەوەى بە پیکێ و بۆسکێچ قورسە ئیدارەى بەرشەلۆنە جێبەجێی بکات ، چونکە دواتر ئەوانیش داواى زیادکردن دەکەن، لە راستیشدا حەقی خۆیانە هەردوو یاریزانەکە نزیکەى هەشت بۆ نۆ وەرزە بەرگریی لە درێسی بەرشەلۆنە دەکەن ئاستەمە هاوتاى یاریزانێک موچە وەربگرن کە ساڵێکە یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات
هەر بۆیە ئیدارەى بەرشەلۆنە بۆندەکەى ئۆمتیتی بەرزناکاتەوە بۆ نزیکی پیکێ و بۆسکێچ لەوە دڵنیا بن، چارەسەری تری بۆ ئەدۆزێتەوە، بەس دڵنیابن کە داواکەى قبوڵ ناکەن
لەکۆتایدا یەک یاریزان بروات چاکترە وەک کێشە لە ژوری خۆگۆرین دروست بکرێت و موچەى چوار ی تریش بەرز بکرێتەوە
ئەمە یاسای یانەکانە و چەند ساڵێکە تەجروبەمان هەیە کە بەم جۆرە مامەڵەیان کردوە


‌‌‌
6/2/2018 8:20:03 PM
Print Friendly and PDF