هەواڵ

سلێمانی.. دەستبەسەر بڕێکی زۆر تەمەر ھندی و ڕووبەھەناری ناوخۆییدا گیرا


بزاڤـ

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر تەمەرھندی و ڕووبەھەناری ناوخۆییدا گرتووە.

ووتیشی:: ئاسایشی سلێمانی لەبازگەی قەشقۆڵی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر تەمەر ھندی و ڕووبەھەناری ناوخۆییدا گرتووە، کەبەھۆی ھەڵە عەمبارکردنیەوە خراپ بووە و شیاوی خواردن نیە".

گۆران قادر ڕاشیگەیاند: بەرھەمەکە لە کارگەیەکی ناوخۆیی دروستدەکرێت و خاوەنەکەی بەمەبەستی ساخکردنەوەی بۆ بازارەکانی شاری سلێمانی ناردووە".

ئەوەشی روونکردەوە، سەرەڕای بەسەر نەچونی ماوەکەی، بەڵام بەھا خۆراکیەکەی لەدەست داوە و شیاوی خواردن نیە".

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند: لەلایەن ئاسایشەوە بەرھەمە دەست بەسەرکراوەکە ڕەوانەی لیژنە ھاوبەشەکان کراوە، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانیش و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت.



‌‌‌
6/2/2018 6:31:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ