هەواڵ

گەنجێک بەھۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا


بزاڤـ: 

لە سنوری دەشتە ھێترت لەکاتی ڕاوەماسی بەھۆی لێدانی تەزوی کارەباوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.

ئەمرۆ لە سنوری دەشتە ھێترت لە دەڤەری برادۆست گەنجێکی تەمەن ۲٥سال بەناوی حەمید مجید خەڵکی سیدەکانە لەکاتی ڕاوەماسی بەھۆی لێدانی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا".

کاروان فەیسەل، بەرپرسی نەخۆشخانەی سیدەکان  بە بزاڤـ _ی راگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ چەند گەنجێک چبونە ڕووباری دورەملک لە دەڤەری برادۆست بۆ راوە ماسی بەڵام گەنجیِک لەکاتی لێدانی تەزوی کارەبای مۆلیدە دەست بەجی گیانی لە دەستدا تەمەنی ۲٥ساڵە بەناوی حەمید مجید خەڵکی سیدەکانە".

ووتیشی: ئەو گەنجە دەست بەجی گیانی لەدەستدابوو دوای گەیاندنی تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی سیدەکان رەوانەی نەخۆشانە و پژیشکی دادی سۆران کرا".


‌‌‌
6/2/2018 6:11:38 PM
Print Friendly and PDF