هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کڕین و فرۆشتنی نایاسایی بە موڵکی گشتییەوە ئاشکرا دەکات


بزاڤـ: 

رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکیدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەن باسی لە مامەڵەی نایاسایی بە دوکانەکانی بازاڕی عەسریەوە کردووە، کە موڵکی حکومەتە.

لەو نوسراوەدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەن دەڵێت، وەکو ئەوەی زانیاریمان پێگەیشتووە و بینیومانە بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی عەسری بە نرخێکی خەیاڵی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت کە هەندێکجار دەگاتە (٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دۆلار)".

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، بە پێی گرێبەستی نێوان پارێزگای سلێمانی و لایەنی بەکرێگر، لایەنی دووەم بۆی نییە بە هیچ شێوەیەک دوکانەکە بەکرێ بدات بە کەسێکی تر یان کڕین و فرۆشتنی پێوە بکات".

دەشڵێت، لە کاتی بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە، چووەتە بەشی موڵکایەتی، سەرەتا لێپرسراوی بەشی موڵکایەتی داوای نوسراوی ئەنجومەنی لێکردووە، بەڵام دواتر دانی بەوەدا ناوە "ئەو جۆرە مامەڵە نایاساییانە" بەو دوکانانەوە دەکرێت".

هەروەها بەپێی نوسراوێکی تر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وەڵامی ڕێکەوت زەکیدا داوای کردووە ڕێوشوێنی ئیداری و یاسایی لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر. 



‌‌‌
6/2/2018 3:41:07 PM
Print Friendly and PDF