هەواڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: حکومەت یاسای چاکسازی کردووەتە بیانو بۆ نەھێشتنی پاشەکەوتی موچە


بزاڤـ: 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەت یاسای چاکسازی خانەنشینی کردووەتە بیانو بۆ نەھێشتنی پاشەکەوتی موچە لەکاتێکدا دەتوانێت زیاتر لە ٩٠٪‏ لەم پروژە یاسایە جێبەجێ بکات.

بەھزاد زێباری لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی، پێویستە حکومەتی ھەرێم ھەردوو بڕیاری ژمارە ١٨و ژمارە ١٩ لە بەرواری ٢٣/٧/٢٠١٤ی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ بکات کە تایبەتن بە پێدانی موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ، کە دەبوایە یەکەم و دووەم وەزارەت بوونایە بۆ وەرگرتنی موچە".

دەشڵێت: حکومەت بە پێی ویستی خۆی یاسا و بڕیارەکان جێبەجێ دەکات نەک بە پێی سەروەری یاسا، ھەروەک چۆن یاسای چاکسازیشی کردووەتە بیانو بۆ نەھێڵانی پاشەکەوتی موچە لە کاتێکدا ھەموومان دەزانین حکومەت خۆی دەتوانێت زیاتر لە ٩٠٪‏ لەم پرۆژە یاسایە جێبەجێ بکات".

پڕۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی، دوای بێنەو بەرەیەکی زۆری نێوان فراکسیۆنەکان، لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتی ئەمساڵدا بەکۆی دەنگی پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنەکان پەسەندکرا، بەڵام مادەی سێیەم کە ‌تایبەتە بە موچە و خانەنیشنی پلە باڵاکان ناڕەزایی بەفراوانی لێکەوتەوە و چەندین خۆپیشاندان لەدژی ئەنجامدرا، بەو ھۆیەشەوە پڕۆژەکە لە ڕۆژی ٤ی ئازار لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بە فەرمی گەڕێنرایەوە پەرلەمان بەمەبەستی ھەموارکردنەوەی.


‌‌‌
6/2/2018 3:38:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ