هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ: بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لەلایەن ئێرانەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی قەڵادزە دروستبووە


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزە دروستبووە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەكاتێكدایە١/٦ كاتی بەردانەوەی ئاوە نەوەك گرتنەوەی،  هەرێمی كوردستانیش لەو بەروارە ئاو بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەردەداتەوە، بەڵام بەداخەوە كۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی بەردانەوەی ئاو هەڵساوە بە گرتنەوەی و ئەمەش بۆ دووەم جارە ئاو دەگرێتەوە".

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە "لەگەڵ دروست بوونی كێشەكە رێباز حەملان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم و بەڕێز سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەیوەندی بەردەوام دایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەیوەندی دایە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ.


‌‌‌
6/2/2018 3:35:59 PM
Print Friendly and PDF